نەتانیاهۆ کاتی هێرشکردنە سەر ڕەفەحی دیاری کردووە

شەیری بکە لە:
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

لەکاتێکدا بڕیاری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاگربەست لە قاهیرە، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا دراوە، ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێت، ڕێکەوتێکیان بۆ هێرشکردنە سەر شاری ڕەفەح لە کەرتی غەززە دیاری کردووە. 

 

لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند "ئەمڕۆ ڕاپۆرتێکی وردم لەبارەی گفتوگۆکانی قاهیرەوە پێگەیشت، ئێمە بە بەردەوامی کاردەکەین بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانمان، لە پێش هەمووشیانەوە ئازادکردنی هەموو بارمتەکانی ژێردەستی حەماس و بەدەستخستنی سەرکەوتنێکی یەکجاری بەسەر حەماس. ئەم سەرکەوتنەش پێویستیی بە چوونە ناو ڕەفەح و لەناوبردنی بەتالیۆنی تیرۆیستانی ئەوێ هەیە. ئەوەش ڕوودەدات، کاتەکەشی دیاری کراوە."

 

باکگراوند: ڕەفەح دوایین پەناگەی ئاوارەکانی کەرتی غەززەیە، ئیسرائیل دەیەوێت هێرشی زەمینی بکاتە سەر ناوچەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەهۆی فشارە نێودەوڵەتییەکانەوە هێرشەکەی نەکردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: