وەزیری پەروەردە: دەستمان بە دۆسیەی بەگرێبەستکردنی وانەبێژان کردووەتەوە

شەیری بکە لە:
وەزیری پەروەردە: دەستمان بە دۆسیەی بەگرێبەستکردنی وانەبێژان کردووەتەوە

ئاڤا نیوز

وەزیری پەروەردە ڕایدەگەیێنێت، دەستیان بە پرۆسەی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ کردووەتەوە.

وێنە گەورەکە: یەکێکی دیکە لە بەڵێنەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ وانەبێژان جێبەجێ دەکرێت و لەمەودوا دەکرێنە گرێبەست.

بۆچی گرنە: بڕیارەکە نزیکەی 37 هەزار وانەبێژ دەگرێتەوە، مووچەی بڕوانامەی بەکالۆریۆس 500 هەزار و بڕوانامەی دیبلۆمیش 450 هەزار دینار دەبێت.

لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژان ئەبوبەکر، پێشکەشکاری بەناوبانگی ئاڤا میدیا کە ئەمشەو کاتژمێر 10 پەخش دەکرێت، ڕایگەیاند: "بابەتی وانەبێژان یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی وەزارەتەکەمان و دەستمان بە پرۆسەی بەگرێبەستکردنیان کردووەتەوە".

زانیاریی زیاتر:  وەزیری پەروەردە باسی لەوە کرد پێشتر ڕەزامەندییەکی سەرەتایی هەبوو، بەڵام بەهۆی دۆخی ئابووری و شێوازی مامەڵەکردنی دارایی بەغدا لەگەڵ هەولێر، گرفت بۆ گرێبەستکردنیان دروست بوو. گوتیشی: ئێستا
پێیان دەڵێم دڵنیابن و خەمی ئەوان خەمی سەرۆکوەزیرانە".

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیێنراوێکدا داوا لە سەرجەم وانەبێژان دەکات لە سیستمی ئی ـ پەروەردە کە کارا کراوە، داتاکانیان نوێ بکەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان