ئەمڕۆ 'خۆرگیرانە گەورەکە' لە بەشێکی وڵاتانی كیشوەری ئەمریکای باكوور ڕوودەدات

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ 'خۆرگیرانە گەورەکە' لە بەشێکی وڵاتانی كیشوەری ئەمریکای باكوور ڕوودەدات

وێنەیەکی خۆرگیران. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین خۆرگیرانەکان لە زۆرینەی وڵاتانی كیشوەری ئەمریکای باكوور ڕووبدات و خۆرگیرانەكەش تەواوەتی دەبێت.

 

زانیاریی زیاتر: لە کاتی خۆرگیرانەکەدا، ئاسمان بە تەواوەتی تاریک دەبێت لەبەر ئەوەی سێبەری مانگ بەتەواوی ڕووی خۆر لەسەر زەوی دادەپۆشێت؛ خۆرگیرانەكە كاتژمێر 6:42ـی ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات کە دەکاتە  12:23ـی نیوەڕۆ بە كاتی ئەمەریكا.

 

ئەمەش بزانە: لە بەشێك لەو وڵاتانە، خۆرگیرانەکە دیمەنێکی ئەڵقەیی سەرنجراکێشی دەبێت و زۆرترین ماوەی خۆرگیرانەكە لە ئەمریکا، كەنەدا و مەكسیك دەبێت كە ماوەکەی چوار خولەك و 28 چركەیە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان