سەرۆکی ئۆکراینا: ئەگەر ئەمریکا یارمەتیمان نەدات شەڕەکە دەدۆڕێنین

شەیری بکە لە:
سەرۆکی ئۆکراینا: ئەگەر ئەمریکا یارمەتیمان نەدات شەڕەکە دەدۆڕێنین

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

ئۆکراینا پێویستی بە پشتیوانی سەربازیی ئەمریکا هەیە و ئەگەر کۆنگرێس ڕێگە بە ناردنی پشتیوانییە سەربازییەکان بۆ کێیڤ نەدات، ئۆکراینا بە ڕووسیا دەدۆڕێت.

 

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی: "بەبێ یارمەتی کۆنگرێس مەحاڵە بتوانین شەڕەکە ببەینەوە، تەنانەت مانەوەشمان وەک دەوڵەت دەکەوێتە مەترسییەوە".

 

باکگراوند: بەرنامەی ئەمەریکا بۆ هاوکارییە سەربازی و ئابوورییەکان بۆ کیێڤ کە بەهای 60 ملیار دۆلارە، لە ساڵی ڕابردووەوە لە کۆنگرێس وەستاوە، بەهۆی دابەشبوونی نێوان دیموکرات و کۆمارییەکان.

شەیری بکە لە: