دارستانەکانی یۆنان لەبەردەم مەترسیی باڵادان

شەیری بکە لە:
دارستانەکانی یۆنان لەبەردەم مەترسیی باڵادان

کارمەندێکی بەرگریی شارستانی لە کاتی ئاگرکوژاندنەوە لە دارستانێکی یۆناندا، سەرچاوە: independent

ئاڤا دیجیتاڵ 

دوای کەوتنەوەی دەیان ئاگر لە دارستانەکانی ئەو وڵاتە، یۆنان ئاستی هۆشداری لە ئاگرکەوتنەوە بۆ ئاستی "مەترسیی باڵا" بەرزکردەوە. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی شارستانیی یۆنان ڕایگەیاند، ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو و هەوا بوونەتەوە و لە سەرتاسەری وڵات، لە ماوەی 12 کاتژمێردا 71 ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە کشتوکاڵی و دارستانییەکان ڕوویان داوە.

زانیاریی زیاتر: زۆربەی ئاگرەکانی یۆنان کۆنترۆڵ کراون، بەڵام بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و خێرایی با ئەگەری کەوتنەوەی ئاگری دیکە و تەشەنەسەندنیانی زیاتر کرووە. 

باکگراوند: هاوینی ساڵی ڕابردوو لە یۆنان بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرما و ئاگرکەوتنەوەوە، لانیکەم 20 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 175 هەزار هێکتار دارستانیش سووتان. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان