پەکین بۆ واشنتن لەبارەی تیکتۆک: با دۆست بین نەک نەیار

شەیری بکە لە:
پەکین بۆ واشنتن لەبارەی تیکتۆک: با دۆست بین نەک نەیار

هی لیفنگ لە گوانگژۆ و جانێت یێلین، وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە وڵاتی چینە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی هەردوولا و ئاسایكردنەوەی دۆخی گەرمی  واشنتن و پەكین بەتایبەت لەبارەی تیکتۆک، چین هیواخوازە ببێتە هاوبەش نەك نەیاری ئەمریكا.

وێنە گەورەكە: لە سەرەتای مانگی ئادارەوە ئاڵۆزییەكان لە نێوان چین و ئەمریكا ڕوویان لە زیادبوون كردووە، بەتایبەتی دوای كۆنترۆڵكردنی چەند ئەپێكی چینی و لەنێویشاندا “تیكتۆك:” 

لێدوانە فەرمییەکان:

جانێت یێلین، وەزیری خەزێنە و گەنجینەی ئەمریكا: تاكە ڕێگە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان هەردوو پایتەختە.

هی لیفنگ لە گوانگژۆ، وەزیری خەزێنەی چین: دەمانەوێت لەگەڵ ئەمریكا دۆست بین نەك نەیار.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانەکەی یێڵن بۆ چین کە دووەم سەردانە لە ماوەی ساڵێکدا، لەکاتێکدایە کە هەردوو وڵات هەوڵدەدەن ناکۆکییە فرەییەکانیان چارەسەر بکەن لەسەر پرسەکان لە تەکنەلۆجیا و بازرگانییەوە تا دەگاتە مافەکانی مرۆڤ، لەوانە دوورگەی تایوان و تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان