ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستیپێکرد

دیناری عێراقی- محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

 بەڕێوەبەرایەتیی بانکە بازرگانییەکان گشتاندنی بۆ سەرجەم بانکەکان کردووە، داوای دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بانکەکان دەکات.
 
نووسراوی فەرمی: "مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم  لقەکانی بانکە بازرگانییەکان کردووە و داوای لێکردوون کار بۆ پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە ڕێکەوتی شایستەبوونیان تاوەکو 01-05-2024 بكەن، بە مەرجێک ڕەچاوی مۆڵەتی بێ مووچە و سزا بکرێت.
 
داواکاریی فەرمی: ڕۆژی 24-03-2024، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم یەکە ژمێریارییەکانی سەرۆکایەتی، وەزارەت و دەستەکان کردبوو و تێیدا داوای لێکردبوون لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بنێرن.
 
 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو فەرمانبەرانەی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایان بەدەستهێناوە لە ڕێکەوتی وەرگرتنی بڕوانامەکەوە مووچەی بنەڕەتیان دەگۆڕێت، ماستەر دەبێت 374 هەزار و دکتۆراش 429 هەزار دینار.
 
بۆچی گرنگە: لە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەراندا ڕەچاوی سەرجەم پلە و بڕوانامەکان بەپێی کاتی شایستەبوونیان کراوە، بەپێی ئەم بڕیارە پلەی سەرجەم فەرمانبەران بەرزدەکرێتەوە.
 
باکگراوند: بەهۆی قەیرانی دارایی و نەناردنی بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق، لە ساڵی 2016ـەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: