ئەمساڵ یەک لەسەر چواری دانیشتووانی جیهان بێ ئاو دەبن

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ یەک لەسەر چواری دانیشتووانی جیهان بێ ئاو دەبن

ئاوێكی وشكبوو- گێتی

ئاڤا نیوز


‎ 10وڵات لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە شێکی زۆری کیشوەری ئەفریقا، ئەمساڵ بێ ئاو دەبن و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.


وێنە گەورەکە: بێ ئاوی لە جیهاندا بووەتە گرفتێکی گەورە، ئێستا بەشێکی زۆر لە وڵاتان بەدەست ئەو گرفتەوە دەناڵێنن بەتایبەتی وڵاتە هەژارنشینەکان و وڵاتەکانی جیهانی سێیەم.


‎ژمارەکان وادەڵێن:


‎10 وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشێکی تەواوی کیشوەری ئەفریقا لەبێئاوی دا دەناڵێنن.


‎بەپێی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتووەکان دوو ملیار و 300 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی بێئاوی بوون.


‎لە نێوان چوار کەس کەسێک لەجیهاندا کێشەی نەبوونی ئاوی پاکی هەیە.


‎پەیداکردنی ئاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەشت هێندەی جاران لەژێر مەترسیدایە.


‎لە%71ی ڕووبەری ڕووی زەوی ئاوە، لە٪97 ی ئاوی سەرزەوی لە زەریاکاندایە و زۆربەی خوێیە.


‎بەکارهێنانی ئاوی شیرین لەسەر زەوی کێشەیەکی گەورەی توشبووە، کە بریتییە لە نەزانین لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئاودا لە بەکارهێنان بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ.
 
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان