ئیسرائیل باڵیۆزخانەكانی چۆڵ دەكات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل باڵیۆزخانەكانی چۆڵ دەكات

ئاڵای ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


لەئەگەری هێرشی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی ئیسرائیل دوای هێرشەکەی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، ئیسرائیل ژمارەیەک باڵوێزخانەی لە وڵاتان چۆڵ دەکات.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ حکومەتی ئیسڕائیل داوای لە چەند باڵوێزێکی وڵاتەکەی کردووە کە باڵەخانەکانیان چۆڵ بکەن و بگەڕێنەوە تێلئەڤیڤ، ئەمەش لە ترسی تۆڵەسەندنەوەی ئێرانە لە بەرامبەر ئەو هێرشەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیسرائیل کردییە سەر باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی ئیسڕائیل بە نامەی نهێنی داوای لە باڵوێزەکانی لە چەند وڵاتێک کردووە بگەڕێنەوە تێلئەڤیڤ و باڵەخانەکانیان چۆڵ بکەن، چونکە زانیارییان هەیە ئێران دەیەوێت لە تۆڵەی هێرشەکەدا یەکێک لەو باڵوێزخانانە بکاتە ئامانج.


زانیاریی زیاتر: باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە میسر و  تورکیا و بەحرەین و مەغریب و ئەردەن و چەند وڵاتێکی دیکە چۆڵکراون، چونکە ئێران بەئاسانتر لە شوێنەکانی دیکە دەستی بەو شوێنانە دەگات بەڵام ناوی وڵاتەکانی دیکە ئاشکرا نەکراون.


باکگراوند:ئیسرائیل لە 92 وڵاتی جیهان و شەش ڕێکخراوی نێودەوڵەتی باڵوێزخانە و کونسوڵخانەی هەیەو زیاتر لە 15 باڵوێزخانە و کۆنسوڵخانەیان دەکەوێتە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: