چوار ڕۆژە زبڵ و خاشاکی سێ بەشی گەرەکەکانی خانەقین کۆ نەکراوەتەوە

شەیری بکە لە:
چوار ڕۆژە زبڵ و خاشاکی سێ بەشی گەرەکەکانی خانەقین کۆ نەکراوەتەوە

زبڵ و خاشاک لە خانەقین- وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


بەهۆی دەست بەسەرداگرتنی بارهەڵگری گواستنەوەی سووتەمەنی زبڵ و خاشاک، لە زیاتر لە 30 گەڕەکی خانەقین زبڵ کەڵەکە بووە.


چیرۆکی سەرەکی: لە یەكێک لە بازگەکانی خانەقین دەست بەسەر بارهەڵگرێکدا دەگیرێت کە گازوایل لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ قەزاکە دەبات و شوفێرەکەی دەستگیر دەکەن، بەهۆیەوە ماوەی چوار ڕۆژە زبڵ و خاشاک فڕێنەدراوە.


لێدوانی فەرمی: سۆران حەسەن، سەرۆکی شارەوانی خانەقین بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەو شوفێرە بە تۆمەتی گواستنەوەی "سووتەمەنی بەشێوەی قاچاغ" دەستگیرکراوە، بەهۆی نەمانی سووتەمەنی لە ئۆتۆمبێلی کۆکردنەوەی زبڵ، کارەکەکانمان ڕاگرتووە."


زانیاریی زیاتر: ئەو بارهەڵگرەی سووتەمەنییەکەی لە کەلار هێناوە دوای دەستبەسەركردنی بۆ بەعقوبە گواستراوەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەزای خانەقین 42 گەڕەک لەخۆدەگرێت، لە 32 گەڕەک کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک وەستاوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: