بانكێكی عێراقی دەیەوێت بێتە ناو پڕۆژەی هەژماری من

شەیری بکە لە:
بانكێكی عێراقی دەیەوێت بێتە ناو پڕۆژەی هەژماری من

پڕۆژەی هەژماری من و بانكی بازرگانی عێراق

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان ئاشکرایکرد، بانکی بازرگانی عێراق (TBI) داواکاری پێشکەش کردووە کە ئەویش بێتە ناو پڕۆژەی هەژماری من.

 

لێدوانی فەرمی: مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: "بانکی TBI بەشێوەیەکی فەرمی داوایکردووە لەنێو پڕۆژەی هەژماری من بەشدار بێت."


زانیاریی زیاتر: دڵنیایی دەدەین کە هەژماری من پێشکەوتووترین پرۆژەیە بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هیچ مەترسیەکی لەسەر نییە ، چونکە ئەو پرۆژەیە بە ڕەزامەندی بانکی ناوەندی ئەنجام دەدرێت و هەموو ڕێنمایی و ڕێکارە یاساییەکانی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا پێنج بانک کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دانپێدانراون، لە پڕۆژەی هەژماری من بەشدارن، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ هەزار ئامێری ATM لە سەرجەم پارێزگا، قەزا و ناحیەکانی کوردستان جێگیر بکرێت.


بۆچی گرنگە: هەژماری من هەرزانترین کرێی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکیی لەسەر ئاستی عێراق هەیە، تەنیا دوو هەزار و 500 دیناری عێراقی لە هەژمارەکە وەردەگرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ