وەتس ئەپ و ئیسنتاگرام کێشەیان هەیە

شەیری بکە لە:
وەتس ئەپ و ئیسنتاگرام کێشەیان هەیە

مێتا- گێتی

ئاڤا نیوز

 

بەشێک لە ئەپڵیکەشنەکانی کۆمپانیای مێتا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێشەیان هەیە و لەلای بەکارهێنەرانیان ناکرێنەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە دوو کاتژمێرە بەشێک لە ئەپڵیکەیشنەکانی کۆمپانیای مێتا، کێشەی تەکنیکییان بۆ دروست بووە، لای بەکارهێنەرەکان یان ناکرێنەوە، یان وێنە و پۆست و تێکستی کۆن دەخاتە بەردەست بەکارهێنەرەکانی.


زانیاریی زیاتر: هەریەکە لە ئینستاگرام، وەتس ئەپ، لە بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێشەیان هەیە و ناتوانرێ بەکاربهێنرێن، بەهۆی ئەوەی تێکست ئاڵوگۆڕ ناکەن و بەکارهێنەران ناتوانن پەیوەندی بکەن بە یەکترەوە.


گۆشەیەکی دیکە: تا ئێستا کۆمپانیای مێتا هیچ قسەیەکی لەسەر ئەم بابەتە نەکردووە، شارەزایانی سۆشیاڵ میدیا دەڵێن "کێشەکە تەکنییکییە" بەڵام هیچ ناوەندێکی فەرمی مێتا پشتڕاستی نەکردوەوەتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ