عێراق سنوورەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كۆنكرێت دەكات

شەیری بکە لە:
عێراق سنوورەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كۆنكرێت دەكات

وێنە دیوارەكە- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز  


بۆ كۆنترۆڵكرنی سنووری وڵاتەكەی، حكومەتی عێراق سەرقاڵی تەواوكردنی دیوارێكی كۆنكرێتییە لە نێوان عێراق و سووریا، پلانیشی هەیە سنوورەكانی لەگەڵ وڵاتانی دیكە بە هەمان شێوە كۆنكرێت بكات.


وێنە گەورەكە:  دیواری کۆنکرێتی لەنێوان سنووری عێراق و سووریا، بە درێژایی 620 كیلۆمەتر و لە سنوری پارێزگای نەینەوا و ئەنبار  بەبەهای 15 ملیار دینار تەواو دەكرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمى: پاسەوانی سنووری عێراق ڕایگەیاند: ئه‌و دیواره‌ كۆنكرێـتییه‌ی له نێوان عێراق و سووریا دوای ته‌واوبوونی كرایه‌وه‌،  %95 كاری قاچاخچێتی و دزه‌كردنی چه‌كدار و تیرۆریستان كه‌مده‌كاته‌وه‌ و ده‌یانه‌وێت هه‌مان ئه‌زموون له سنووری وڵاتانی دیكه‌ش‌ تاقی بكه‌نه‌وه‌.


زانیاریی زیاتر: دیوارەكە درێژیيەكەی لە نێوان سووریا و عێراق 620 كیلۆمەترە، زیاتر لە 285 كیلۆمەتری دەكەوێتە پارێزگای نەینەوا و 325 كیلۆمەتریشی دەكەوێتە پارێزگای ئەنبار و ئێستا لە تەلەعفەر كاری لەسەر دەكرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: