ئەمریكا لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر باڵیۆزخانەی ئێران خۆی بێبەری دەكات

شەیری بکە لە:
ئەمریكا لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر باڵیۆزخانەی ئێران خۆی بێبەری دەكات

جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا  ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەستی لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا نەبووە.


چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی دوو شەممە، سوپای ئیسڕائیل بە شەش مووشەک باڵەخانەی باڵوێزخانەی ئێرانی لە سووریا کردە ئامانج و حەوت بەرپرسی باڵای سەربازی ئێران کوژران، ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات و ئەمریکاش دەڵێت   "ئاگاداری ئەو هێرشە نەبوون".


لێدوانی فەرمی: جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند: دەستمان لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بینای باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سوریادا نەبووە،
 لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران بێمانان سەبارەت بەوەی کە دەڵێت ئیسڕائیل بە پاڵپشتی ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر باڵوێزخانەکەمان لە سووریا.


باکگراوند: لە سەرەتای دەستپێکرنی شەڕ لە نێوان گرووپە چەکدارەکان و سوپای ئیسڕائیل لە کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، چەندین جار سوپای ئیسڕائیل چەندین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی دژی هێزەکانی سوپای پاسداران و گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران  ئەنجامداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: