سەرۆكی چین هۆشداری دەداتە ئەمریكا "بێدەنگ نابین"

شەیری بکە لە:
سەرۆكی چین هۆشداری دەداتە ئەمریكا "بێدەنگ نابین"

جۆ بایدن و شی جین بینگ

ئاڤا نیوز


سەرۆکی چین نیگەرانە لە مامەڵەی ئەمریکا، لە سنوردارکردنی تەکتەلۆژیای وڵاتەکەی و دەڵێت "بێدەنگ نابین".


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاریدا بەشێکی زۆر لە ئەپڵیکەیشنە چینییەکان بەتایبەتی "تیک تۆک" سنوردار بکات، چین هۆشداری تووند دەداتە ئەمریکا.


لێدوانی فەرمی: میدیا فەرمییەکانی چین بڵاویانکردەوە، شی جین بینگ، سەرۆکی چین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە جۆ بایدن هاوتا ئەمریکییەکەی ڕاگەیاندووە: ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە سەرکوتکردنی "گەشەپێدانی تەکنەلۆژیای بەرزی چین"، پەکین "بە بێدەنگی دانانیشێت".


زانیاریی زیاتر: سەرۆکی چین جەختی لەوە کردەوە "ئەمریکا ڕێوشوێنی دەستپێکردووە بۆ سەرکوتکردنی ئابووری، بازرگانی، زانست و تەکنەلۆژیای چین، هەروەها لیستی سزاکانی سەر کۆمپانیا چینییەکان درێژتر دەبێتەوە، ئەمەش جێگەی نیگەرانییە و قبوڵکراو نییە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی تیکتۆک تێپەڕێندراو ڕەوانەی ئەنجوومەنی پیران کراوە، بەڵام تا ئێستا پڕۆژەکە نەخراوەتە دەنگدانەوە، پێشتر سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، خواستی ئەوەی نییە تیکتۆک بەتەواوتی قەدەغە بکات، بەڵام دەیەوێت سنورداری بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان