دیمەنێكی لافاوەكەی دهۆک- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەک هاوکارییەک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک، بڕی زیاتر لە یەک ملیار دینار ڕادەستی پارێزگاری دهۆک کرا.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ پارێزگارانی دهۆک و هەولێر رایگەیاند: دوای لافاوەی دهۆک بە هاوکاریی ژمارەیەک وەبەرهێنەری هەولێر و سلێمانی کەمپەینێکیان بۆ هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە ڕاگەیاندبوو و بڕی هاوکارییەکە یەک ملیار و 352 ملیۆن دیناری عێراقییە ئەمڕۆ ڕادەستی پارێزگاری دهۆک کرا.
لەلایەکی دیکەوە: د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک گوتی: بەشێکی زۆری زیانلێکەوتووانمان قەرەبوو کردووەتەوە، تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق هیچ جۆرە هاوکارییەکی پێشکەش بە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک نەکردووە، جگە لە لافاوەکە، بەهۆی ئاگرەکەی بازاڕی چەلێ، زیانی دەیان ملیار دینار بەر هاونیشتیمانیان و کاسبکارانی دهۆک کەوتووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا، ئەمە جاری یەکەم نییە خەڵکی دهۆک و هەولێر هاوکاری یەکتر دەکەن، لە لافاوی هەولێریش خەڵک و ئیدارەی دهۆک زیاتر لە هاوکاریی هەولێریان کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 19ـی ئەم مانگە لافاوێکی بەهێز سنووری پارێزگای دهۆکی گرتەوە، بەهۆیەوە سێ هاونیشتمانی گیانیان لە دەست دا، زیاتر لە هەزار خانوو و 200 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 35 خولەک لەمەوپێش
د. بەهات باس لە ئازادیی میدیا و بەرپرسیارێتییەکانی دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاکان هەڵدەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە ساتێکدا کۆدەبینەوە کە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەستیارە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کاسبکاران لە قەدەخەی هاتووچۆدا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەگوێرەی سەرژمێری ژمارەی دانیشتووانی کەرکووک ملیۆنێک و 900 هەزار کەسە