135 ساڵ بەسەر دروستکردنی تاوەری ئیڤڵ تێدەپەڕێت

شەیری بکە لە:
135 ساڵ بەسەر دروستکردنی تاوەری ئیڤڵ تێدەپەڕێت

تاوەری ئیڤڵ. وێنە:webuildvalue

ئاڤا نیوز

 

تاوەری ئیڤڵ لە پاریس، یەکێکە لە شاکارە بەناوبانگەکانی جیهان و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن؛ ئەمڕۆ 135 ساڵ بەسەر دروستکردنی تێپەڕی.

 

وێنە گەورەکە: تاوەری ئیڤڵ 135 ساڵ پێش ئیستا و بەدیاریکراوی لە 31ـی ئاداری 1889 لەلایەن فەرەنسییەکانەوە لە پەراوێزی پێشانگەیەکی نێودەوڵەتی بۆ ئاهەنگگێڕان بە شۆڕشی فەرەنسا دروستکرا و ئێستاش لە سەرانسەری جیهانەوە گەشتیاران سەردانی دەکەن.

 

ئەوەی پێوستە بیزانیت: تاوەری ئیڤڵ، بەتەواوی لە ئاسن دروستکراوە و یەکێکە لە شوێنەوارە بەناوبانگەکانی جیهان؛ شاکارێکە لە مێژووی بیناسازیدا، بەرزییەکەی 330 مەترە و کێشەکەشی 10 هەزار و 100 تەنە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان