دوای 100 ساڵ؛ بەریتانیا ڕێگە دەدات سەربازەکانی ڕیش بهێڵنەوە

شەیری بکە لە:
دوای 100 ساڵ؛ بەریتانیا ڕێگە دەدات سەربازەکانی ڕیش بهێڵنەوە

سوپای بەریتانیا- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


بە گوێرەی بڕیارێکی نوێی سوپای بەریتانیا، لەمەودوا ڕێگە بە سەربازان و ئەفسەرانی سوپا دەدرێت ڕیشیان بهێڵنەوە. بە مەرجێک ڕێش و سمێڵیان خاوێن بێت، جوان رێکخرا بێت و بەردەوامیش پشکنینیان بۆ دەکرێت. 


وێنە گەورەکە: سوپای بەریتانیا دوای لێکۆڵینەوە لە داوای ئازادکردنی بەردانەوەی ڕیش و سمێڵ بڕیارەکەی داوە، هاوکات ئەوەی گوتووە کە هێشتا لە هەندێک ڕێوڕەسمدا و بە گوێرەی دۆخەکە پێویست دەکات سەربازان ڕیش و سمێڵیان بتاشن.  


زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی سوپای بەریتانیا هیوادارن ئەم بڕیارە ببێتە هاندانێک بۆ ئەوەی کەسانی زیاتر پەیوەندیی بە ڕیزەکانی سوپاوە بکەن بەو پێیەی سوپاکە کێشەی کەمیی سەربازی هەیە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ناو وڵاتانی ئەوروپا، هەر یەکە لە وڵاتانی دانیمارک، ئەڵمانیا و بەلجیکا هێشتنەوەی ڕیش لە ناو ڕیزەکانی سوپادا ڕێگەپێدراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان