عێراق کوژرانی بەرپرسێکی داعشی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
عێراق کوژرانی بەرپرسێکی داعشی ڕاگەیاند

هێزێكی ئەمنیی عێراق- وێنە: AA

ئاڤا نیوز


فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەرپرسی گواستنەوەی چەک و چەکدارەکانی داعشیان لە نێوان سووریا و عێراق کوشتووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەییەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی و بەدواداچوون لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لە ئۆپەراسیۆنێکدا، گەورە "تیرۆریست" بەناوی سەمیر خدر شەریف، کە بەرپرسی گواستنەوەی چەکدارەکان و چەک و کەرەستە و تەقەمەنی ئەو ڕێکخراوە بووە لە نێوان عێراق و سووریادا، کوژراوە.


زانیاریی زیاتر: ئەو سەرکردەیەی داعش یەکێک بووە لەوانەی کە بەرپرسیارە لە کوشتنی هاووڵاتییان و دەستی لە ڕشتنی خوێنی خەڵکی بێتاوانی ئەنباردا هەبووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وێڕای ئەوەی داعش وەک سنووری جوگرافی هیچ ناوچەیەکی بەدەستەوە نییە، بەڵام تا دێت دووبارە جموجوڵیان زیاتر دەبێت و لە نوێترین لێدوانیشدا ئەمریکا پێیوایە شکستپێهێنانی داعش لە عێراق هێشتا تەواو نەبووە و هەڕەشەی ئەو ڕێکخراوە لەسەر وڵاتەکە هەر ماوە.

وێنەی بەرپرسەكەی داعش

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: