پەرلەمانی فەڕەنسا سەرکۆنەی کۆمەڵکوژیی جەزائیریەکانی پاریس دەکات

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی فەڕەنسا سەرکۆنەی کۆمەڵکوژیی جەزائیریەکانی پاریس دەکات

دیمەنێک لە كۆمەڵكوژی پاریس- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


پەرلەمانی فەڕەنسا بڕیارێکی تایبەت بە کۆمەڵکوژکردنی جەزائیریەکانی پاریس لە ساڵی 1961 دەرکرد. بڕیارەکە ڕووداوەکەی بە "سەرکوتکارییەکی خوێناوی و کوشندە" ناوبردووە. 


وێنە گەورەکە: بە 67 دەنگی بەڵێ و 11 دەنگی نەخێر، پەرلەمانی فەڕەنسا بڕیاری سەرکۆنەکردنی کۆمەڵکوژکردنی جەزائیریەکانی پاریسی دەرکرد و بە تاوانێکی سەردەمی داگیركاری فەڕەنسای ناساند کە دەوڵەتی فەڕەنسا كردوویەتی.  


باکگراوند: ڕۆژی 17ـی ئۆکتۆبەری 1961 پۆلیسی پاریس خۆپیشاندانێکی ئاشتییانەی جەزائیریەکانی لە دژی شەڕی فەڕەنسا و جەزائیر (1958-1962) سەرکوت کرد. لەم سەرکوتکردنەدا دەیان، بە گوێرەی هەندێک سەرچاوەش سەدان، خۆپیشاندەر کوژران و تەرمەکانیان فڕێدرایە ناو ڕووباری ساین. فەڕەنسا تا ساڵی 2021 کۆمەڵکوژییەکەی پەردەپۆش کرد.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، فەڕەنسا چەند بڕیارێکی بۆ ساڕێژکردنی برینی جەزائیرییەکان داوە، بەڵام هەمیشە ئەوەی ڕەتکردووەتەوە کە داوای لێبووردن بکات بەرامبەر بە داگیرکردنی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی 132 ساڵ.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ