وەزارەتی شارەوانی بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەسپێردرێت

شەیری بکە لە:
وەزارەتی شارەوانی بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەسپێردرێت

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی

ئاڤا نیوز

 

دوای بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، بەمزووانە ڕێکارەکانی پێدانی زەوی دەستپێدەکات و وەزارەتی شارەوانی ڕاسپێردراوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکوەزیران بارزانی پەیامێکی لەڕێگەی ڤیدیۆوە بڵاوکردەوە و کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی دا، یەکێک لەو بڕیارانەش پێدانی زەوی بوو بەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوون.

 

لێدوانی فەرمی: د. عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون بە ئاڤا نیوزی گوت: "سەرۆکوەزیران بارزانی وەزارەتی شارەوانی ڕاسپاردووە بۆ دەستنیشانکردنی میکانیزمێک تاوەکو دەست بە دابەشکردنی زەوییەکان بکەن".

 

ئەوەش بزانە: دەستیشانکردنی ناوی فەرمانبەران بەپێی ڕێکاریی تابیەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت، دواتر وەزارەتی شارەوانی کارەکانی تەرخانکردنی شوێن و زەوی بەگوێرەی لیستی ئامادەکراوی ئەنجوومەنی وەزیران دەستپێدەکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان