لە یاسای نوێی سزادانی عێراقیدا هاوارکردن بەسەر دایک و باوک بە تاوان دادەنرێت

شەیری بکە لە:
لە یاسای نوێی سزادانی عێراقیدا هاوارکردن بەسەر دایک و باوک بە تاوان دادەنرێت

ئاڵای عێراق و دایک و منداڵێکی عێراقی. گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

لە دوایین دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ـی ساڵی 1969 درا و یاساکە بە کۆی دەنگ هەموار کرایەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: "لە یاسای نوێی سزادانی عێراقیدا، دەنگ بەرزکردنەوە و هاوارکردن یان دەرچوون لە فەرمانی دایک و باوک وەک تاوان هەژمار دەکرێت، ئەمەش لەپێناو پاراستنی خێزان و سیستەمی کۆمەڵایەتی". ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاساکە تایبەتە بە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ دایک و باوکدا؛ بەگوێرەی یاساکە ئەگەر هاتوو دایک و باوک سکاڵایان دژی منداڵەکەیان تۆمار کرد لەسەر ئەو ڕەفتارە، ڕێکاریی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان