بەڕازیل بە هاوکاریی فەڕەنسا ژێردەریایی ئەتۆمی دروست دەکات

شەیری بکە لە:
بەڕازیل بە هاوکاریی فەڕەنسا ژێردەریایی ئەتۆمی دروست دەکات

ئاڵای بەڕازیل و فەرەنسا

ئاڤا نیوز

 

بەڕازیل دەیەوێت پەرە بە دروستکردنی کەشتی ژێردەریایی ئەتۆمی بدات و سەرۆکی فەڕەنساش ڕایگەیاندووە، لە پشتیان دەوەستێت و پشتیوانیانە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: ماکرۆن سەردانی بەڕازیلی کرد و لە ڕێوڕەسمی نمایشکردنی سێیەم ژێردەریایی ئەو وڵاتە، بەشداریی کرد؛ ژێردەریاییەکە ناوی ئەمەزۆنی شینە و فەڕەنسا بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی کەناراوەکانی بەڕازیل دروستی کردووە. 

 

لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند: “دەمانەوێت ڕووبەڕووی کارکردن بە وزەی ئەتۆمی ببینەوە و بە تەواوەتیش ڕێز لەو پەیمانانە بگرین کە پابەندمان دەکەن بە سنووردارێتیی بەکارهێنانی ئەتۆمییەوە. کە ئێوە دەتانەوێت، ئەوا لە پشتتان دەبین”.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەڕازیل دەیەوێت یەکەم ژێردەریایی خۆی کە بە وزەی ئەتۆمی کار دەکات، دروست بکات و بەمەش دەبێتە یەکەم وڵاتی دەرەوەی پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ببێتە خاوەنی ئەو جۆرە ژێردەریاییە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ