ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار لە بەرامبەر زانیاری لەسەر "پشیلە ڕەشەکە" دەدات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار لە بەرامبەر زانیاری لەسەر "پشیلە ڕەشەکە" دەدات

وێنە: sos ransomware

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتێکی 10 ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە بۆ هەر کەسێک کە زانیاریی لەسەر گرووپی هاککەری مافیایی سەرانەسێنی "پشیلە ڕەشەکە” پێ بدات.

 

چیرۆکی سەرەکی: دامەزراوەی تەندروستیی یونایتدهێڵسی ئەمریکا، لەلایەن ئەم گرووپە هاککەرەوە هێرشێکی ئەلیکترۆنی کرایە سەر و کێشەی بۆ پارەدانی بیمە بە بەهای 14 ملیار دۆلار لە سەرتاسەری وڵاتەکە دروستکرد.

 

چی ڕوویدا؟ پاش ئەو هێرشە، دامەزراوەی تەندروستیی یونایتدهێڵس ڕووبەڕووی هێرشەکە بووەوە و خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکانی دەستپێکردەوە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: “گرووپی چەتەی ئەلیکترۆنیی پشیلە ڕەشەکە، لە سێکتەرە گرنگەکانی ژێرخان لە ئەمریکا و تەواوی جیهان چوونەتە نێو تۆڕی کۆمپیوتەرەکان”. 

 

ئەوەش بزانە: سەرەتاکانی ئەم مانگە هاککەرەکان ڕایانگەیاند، دامەزراوەی تەندروستیی یونیاتدهێڵس 22 ملیۆن دۆلاری پێداون تاوەکو سیستەمە ئەلکترۆنییەکەیان پێ بدرێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ