ئەڵمانیا زانیاریی لەسەر جووەکان دەکاتە مەرجی پێدانی وڵاتینامە

شەیری بکە لە:
ئەڵمانیا زانیاریی لەسەر جووەکان دەکاتە مەرجی پێدانی وڵاتینامە

ئاڵای ئەڵمانیا. وێنە: ceo world

ئاڤا نیوز

 

ئەڵمانیا پێدانی وڵاتینامە مەرجدار دەکات بە دەرچوون لە تاقیکردنەوەیەک لەبارەی ئایینی جوو و دەوڵەتی ئیسرائیل.

 

لێدوانی فەرمی: نانسی فایزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: “دژەجووبوون، ڕەگەزپەرستی و شێوازەکانی دیکەی سوکایەتیکردن بە مرۆڤایەتی دەبنە هۆی پێنەدانی وڵاتینامە. هەر کەسێکیش لەو بەهایانەی ئێمە هاوبەش نەبێت ناتوانێت وڵاتینامەکەمان بەدەست بهێنێت”.

 

زانیاریی زیاتر: پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکە بریتییە لە ساڵی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل، ناوی ئەو شوێنەی کە جووکان پەرستشی ئایینی تێدا دەکەن و چەندین پرسیاری دیکە لەبارەی ئیسرائیلەوە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوانەی وڵاتینامەی ئەڵمانیایان پێدەدرێت جگە لە پابەندبوون بە دەستووریی وڵاتەکە، دەبێت پابەندی پاراستنی گیانی جووەکانیش بن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ