زێلێنسکی داوای فڕۆکە و مووشەکی پاتریۆت دەکات

شەیری بکە لە:
زێلێنسکی داوای فڕۆکە و مووشەکی پاتریۆت دەکات

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە: news tatesman

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی ئۆکراینا داوا لە ئەمریکا دەکات ناردنی فڕۆکەی F-16 خێراتر بکات و پێیوایە دەبێت بە دژە مووشەکی پاتریۆت بەرگریی لە ئاسمانی وڵاتەکەی بکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: "بەهێزکردنی بەرگریی ئاسمانی ئۆکراینا و خێراکردنی ناردنی فرۆکەی (F-16) کاری زۆر گرنگن”.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەفتەکانی ڕابردوودا هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بۆ سەر کییەڤی پایتەخت، خارکێڤ و چەند شارێکی دیکەی ئۆکراینا زیاتر بوونە و ئەو وڵاتە دەیەوێت بەم فرۆکە و مووشەکانە پارێزگاری لەخۆی بکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ