ئینتەرپوڵ:قاچاخیی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بووەتە قەیرانێكی جیهانی

شەیری بکە لە:
ئینتەرپوڵ:قاچاخیی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بووەتە قەیرانێكی جیهانی

بارەگای پۆلیسی ئینتەرپوڵ- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


پۆلیسی نێودەوڵەتی "ئینتەرپوڵ" هۆشداریی دا لەوەی چالاکیی گرووپە تاوانکارییەکان بۆ بە قاچاخبردنی مرۆڤ، لە وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا زیاتر بووە و ئێستا بووەتە قەیرانێکی جیهانی. 


لێدوانی فەرمی: یۆرگن ستۆک، سکرتێکری گشتیی ئینتەرپوڵ، ڕایگەیاند: گرووپە رێکخراوە تاوانکارییەکان ئێستا لە ئاستێکدان کە دەیەیەک لەمەوپێش نەدەهاتە پێشچاو؛ ئەمەش لەبەرئەوەی ئەم گرووپانە لە ئۆنلایندا نەناسراون، بیرۆکە لە مۆدێلە بازرگانییەکان وەردەگرن و بەهۆی پەتای کۆرۆناشەوە خێراتر بوون.

 

زانیاریی زیاتر: ئەوەی کە سەرەتا وەک هەڕەشەیەکی تاوانکاریی ناوچەیی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەستیپێکرد، ئێستا بووەتە قەیرانێکی قاچاخیی مرۆڤ لە ئاستی جیهانیدا کە ملیۆنان قوربانیی هەیە لە هەر دوو هەڵخەڵەتاندنی ئەلکترۆنی و بەئامانجگرتنی دیکەدا. سکرتێکری گشتیی ئینتەرپوڵ وای گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆڕە جیهانییەکانی قاچاخچییەتیی مرۆڤ ساڵانە نزیکەی سێ ترلیۆن دۆلار بەدەست دەهێنن.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ