كۆریای باكوور كۆبوونەوەی لوتكە لەگەڵ ژاپۆن ڕەتدەكاتەوە

شەیری بکە لە:
كۆریای باكوور كۆبوونەوەی لوتكە لەگەڵ ژاپۆن ڕەتدەكاتەوە

كیم یۆ جۆنگ، خوشكی كیم جۆن ئون- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


كۆریای باكوور ڕەتیدەكاتەوە، كۆبوونەوەی لوتكە لە نێوان سەرۆكی كۆریای باكوور و سەرۆكوەزیرانی ژاپۆندا بكرێت.


وێنە گەورەكە:ڕۆژی 25-3-2023 ژاپۆن داوای لە كۆریای باكوور كرد، كۆبوونەوەی لوتكە لە نێوان لە نێوان كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكوور و  فومیۆ كیشیندا، سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن بكرێت، كۆریای باكوور ڕەتیدەكاتەوە و دەڵێت هیچ نیازێكیان نییە بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانیان.


لێدوانی فەرمی:  كیم یۆ جۆنگ، خوشكی كیم جۆن ئون ڕایگەیاند: بەپێویستی نازانین، كۆبوونەوەی لوتكە بكرێت، چونكە نیازمان نییە هیچ جۆرە ئاساییكردنەوەیەك لە پەیوەندیەكانماندا لەگەڵ ژاپۆندا ڕووبدات.


بۆچی گرنگە: كێشە سەرەكییەكانی نێوان ژاپۆن و كۆریای باكوور پەیوەستن بە پرسی قەرەبووكردنەوەی تاوانكارییەكانی ژاپۆن لە كاتی داگیركردنی كۆریای باكوور لە نێوان ساڵانی 1910 بۆ 1945، هەروەها پرسی تاقیكردنەوە مووشەكییەكانی كۆریای باكوور كە بە ئاسمانی ژاپۆندا دەیانهاوێژێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: