سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا داوای هێمنی لە ڕەوەندی کوردی و تورکی دەکات

شەیری بکە لە:
ئالێکساندەر دی کروو، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا - وێنە: AFP

ئالێکساندەر دی کروو، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

دوای ڕوودانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان کوردان و تورکانی دانیشتووی بەلجیکا، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە داوای هێمنی لەهەر دوو لایەن دەکات. هاوکات داوایکرد کۆتایی بە خۆپێشاندانەکانی پشتگیری لە پەکەکە بهێنرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئالێکساندەر دی کروو، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا، ڕایگەیاند "ئێمە داوا لە هەمووان دەکەین هێور ببنەوە، واز لە هاندانەکان بێنن و پێکەوە بژین، وەک ئەوەی کە دەیان ساڵە لەم وڵاتە ژیاوین. با ئەم خۆپێشاندانانە بۆ پاڵپشتیی ئەو ڕێکخراوانەی کە بە تیرۆریست ناسێنراون بوەستێنین".

 

زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 31-03-2024 هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی تورکیا بەڕێوەدەچن و ئەمەش گرژیی لەنێوان لایەنگرانی پارتە سیاسییە جیاوازەکاندا دروست کردووە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا "چەکدارانی پەکەکە"ـی بە هۆکاری پێکدادانەکانی بەلجیکا تۆمەتبار کرد. هاوکات ئەنجوومەنی نوێنەرایەتیکردنی گرووپە کوردییەکانی بەلجیکا (NavBel) ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی "گورگە بۆرەکانی تورکیا" هێرشێکی "دڕندانە"ـیان کردووەتە سەر خێزانێکی کوردی سووریا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەلجیکا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: