سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ستیڤن هیچن باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق- وێنە: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

ئاڤا نیوز


سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ كرد.


چیرۆكی سەرەكی: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/3/27، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ستیڤن هیچن باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد.


بابەتی ستراتیژی: هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌ و باسیان له‌ هه‌ستیاریی دۆخه‌كه‌ و پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه‌ كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و پاراستنی مافه‌كانی هه‌مووان چاره‌سه‌ر بكرێن.


لەلایەكی دیكەوە: دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.


وێنە گەورەكە: پارتی دیموكراتی كوردستان لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناڕازییە و چەند داواكارییەكی پێشكەش كردووە.


باكگراوند: بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 10-6-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: