سەرۆکوەزیران بارزانی چەند بڕیار لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەردەکات

شەیری بکە لە:
هەواڵی خێرا

هەواڵی خێرا

ئاڤا نیوز

 

بەپێی زانیارییەکان سەرۆکوەزیران بارزانی چەند بڕیار لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەردەکات، لەبارەی مووچە، پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست و فەرمانبەرانی هەمیشەیی، هەروەها چەند بڕیارێکی دیکە.



چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 27-03-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی لە ئێوارەخوانێکی بەربانگدا لە مانگی ڕەمەزان ڕایگەیاند: سبەی بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەدەین

 

بابەتی ستراتیژی: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکوەزیران بارزانی چەند بڕیاری لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان درا، بڕیارەکان ئەمانەن:-

 

• دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکرێت و ئامادەکاریش بۆ مووچەی مانگی سێ بکرێت 

 

•  وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بكات كە سوودمەند نەبوون


• داشكاندن لە پارەی ئاو و كارەبا بە ڕێژەی 20%


• داشكاندنی 20% سزای هاتووچۆ


• داشكاندنی 50% لە كرێی هێنانی گۆشت


• داشكاندنی 20%ـی كرێی خوێندنی پارالێڵ 


• لێخۆشبوونی سزا لە دواكەوتنی بەشداری دەستەبەری كۆمەڵایەتی


• داشكاندنی كرێی كرێچیەكانی شارەوانی بەڕێژەی 20% 


• لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باجی پیشەوەران و كاسبكاران بەڕێژەی %20

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: