بایدن: ڕووخانی پردەکەی ئەمریکا بەئەنقەست نەبوو

شەیری بکە لە:
بایدن: ڕووخانی پردەکەی ئەمریکا بەئەنقەست نەبوو

وێنەی کەشتی و پردە ڕووخاوەکە. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

پاش ڕووخاندنی پردەکەی شاری بالتیمۆر، بڕیارە دووبارە دروست بکرێتەوە و سەرۆکی ئەمریکاش گوتی، تەنیا ڕووداوێک بووە.

 

چی ڕوویدا؟ دوێنی سێشەممە، کەشتییەکی گەورە خۆی بە پردی فرانسیس سکۆت کی لە شاری بالتیمۆری ئەمریکا کێشا و ڕووخاندی؛ کەشتیەکە ئاگری گرت و بەهۆیەوە هەشت کەس کەوتنە نێو ئاو، بەڵام تەنیا دووانیان ڕزگار کران.

 

لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ڕووداوەکەوە گوتی: "ڕووخانی پردەکە تەنیا رووداوێک بووە و دەستی هیچ کەسێک لە پشتەوە نەبووە".

 

زانیاریی زیاتر: ئیدارەی ئەمریکا بەڵێنی دووبارە دروستکردنەوەی پردەکەی دا لەبەر ئەوەی هاتووچۆیەکی زۆری خەڵکی ناوچەکەی لەسەرە؛ پێشبینیش دەکرێت پرۆسەی چاککردنەوەی یەک تریلیۆن دۆلاری پێویست بێت.

 

ئەوەش بزانە: کەشتییە بارهەڵگرەکە،  52.3 تۆن کۆنتەینەری هەڵگرتبوو؛ درێژیی 984 پێ و پانیەکەشی 157 پێیە.

شەیری بکە لە: