هەوڵی ئاشکراکردنی "دزییە گەورەکەی" مۆزەخانەی بەریتانی دەدرێت

شەیری بکە لە:
هەوڵی ئاشکراکردنی "دزییە گەورەکەی" مۆزەخانەی بەریتانی دەدرێت

وێنەی باڵەخانەی مۆزەخانەی بەریتانی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بە فەرمانی دادوەر، تۆمارەکانی ماڵپەڕی کڕین و فرۆشتنی کارمەندێکی دەرکراوی مۆزەخانەی بەریتانی ئاشکرا دەکرێت کە گومانی دزینی لێکراوە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: ساڵی ڕابردوو مۆزەخانەی بەریتانی ونبوونی نزیکەی 1800 پارچە گەوهەر، خشڵ، زێڕ و زیوی ڕاگەیاند؛ گومان لە کارمەندێکی مۆزەخانەکە دەکرا و پۆلیس ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام دەستگیر نەکراوە.

 

لێدوانی فەرمی: پارێزەری مۆزەخانەی بەریتانی ڕایگەیاند: “پێمانوایە ئەو کارمەندەمان سەدان شتی دزراوی مۆزەخانەکەی لە ماڵپەڕی ئیبە بۆ فرۆشتن دانابێت و بۆ پارە وەرگرتنیش پەیپاڵی بەکارهێنا بێت”.

 
کاریگەری و لێکەوتەکان: دوای دەرکردنی کارمەندەکە، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە دەستی لە کار کێشایەوە و ئاسایشی شوێنەکەش تووندتر کرا.

 

زانیاریی زیاتر: دادوەر بۆ ئاشکردنی ڕاستییەکان فەرمانی داوە تۆماری کڕین و فرۆشتن و هەژماری بانکی ئەو کەسە ئاشکرا بکرێت، چونکە دەبێتە بەڵگەی یەکلاکەرەوە بۆ سەلماندنی ڕاستییەکان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ