وێنەی جۆ بایدن، لۆگۆی تیکتۆک و ئاڵای ئەمریکا، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، جۆ بایدن بەنیاز نییە تیكتۆك بەتەواوەتی قەدەغە بكات، بەڵام نیگەرانە لە زۆری ژمارەی بەكارهێنەران و بازرگانیكردن لەڕێگەی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەوە.
وێنە گەورەكە: ئێستا یەكێك لە پرسە گەرمەکان لە ناوەندە گرنگەکانی ئەمریكا قەدەغەكردنی تیكتۆكە و دەنگی ناڕەزایەتی دژی ئەم تۆڕە بەرزە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كۆشكی سپی داوای لە ئەنجوومەنی سینات كردبوو پرۆژەیاسایەک دژی تیکتۆک پێشکەش بکەن، نێوەڕاستی ئەم مانگە لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە پشتیوانی زۆرینەی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات پەسەند کرا، بەڵام هێشتا لە ئەنجوومەنی سیناتدا بەرەوپێش نەچووە.
لێدوانی فەرمی: كەمالا هاریس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: بایدن نیازی نییە تیكتۆك بەتەواوەتی قەدەغە بكات، بەڵام بەتەواوەتی نیگەرانە لەو ڕاپۆرتانەی پێی دەگەن لەبارەی زۆری ژمارەی بەكارهێنەران و ئەو بازرگانییە گەورەیەی لەڕێگەیەوە دەکرێت، هەروەها ترسی هەیە لەو پرسانەی پەیوەستن بە ئاسایشی نیشتیمانی ڕۆڵی نەرێنی هەبێت.
ژمارەكان وادەڵێن: تیکتۆک نزیکەی 170 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە لە ئەمەریکا و ساڵی ڕابردوو 16 ملیار دۆلاری لەو وڵاتە بەدەستهێناوە.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی گەیاندنی عێراق لە هەوڵدایە تیکتۆک لە عێراق قەدەغە بکات، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەم بڕیارە کوردستان ناگرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت