فەرمانی بێدەنگکردنی ترەمپ دەدرێت

شەیری بکە لە:
فەرمانی بێدەنگکردنی ترەمپ دەدرێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە نێوەڕاستی مانگی نیسان لە ویلایەتی نیویۆڕک دانیشتنێکی دیکەی دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەڕێوەبچێت، بەڵام پێش ئەوە دادگە فەرمانی بێدەنگکردنی بەسەردا سەپاند.

 
چی ڕوویدا؟ لە دانیشتنەکانی پێشووی دادگەدا، دۆناڵد ترەمپ بێڕێزی بەرامبەر دەستەی سوێندخۆرانی دادگە کرد و ئەمەش بووە هۆی ئەو فەرمانە.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دادوەر فەرمانی بێدەنگکردنی بەسەر ترەمپدا سەپاند، بۆ ئەوەی نەتوانێت لێدوانی ئاشکرا لەبارەی ئامادەبووان و دەستەی سوێندخۆرانەوە بدات. 

 

لێدوانی فەرمی: ئاڵڤین براگ، داواکار لە دادگاییەکەی ترەمپ ڕایگەیاند: “بێدەنگکردنی ترەمپ پێویست بوو، چونکە مێژوویەکی درێژی لە هێرشکردنە سەر داواکار و دادوەرانەوە هەیە”.

 

بۆچوونی لایەنی بەرانبەر: پارێزەرەکەی ترەمپ ئامادە نەبوو لێدوان لەبارەی ئەم فەرمانە بدات، بەڵام پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەم جۆرە فەرمانانە مافی ئازادیی ڕادەربڕین لە ترەمپ زەوت دەکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ