وەزارەتی پەروەردە: شەش نمرە بە قوتابییانی پۆلی 12 دەدرێت

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە: شەش نمرە بە قوتابییانی پۆلی 12 دەدرێت

هەواڵی خێرای ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بە بڕیاری وەزیری پەروەردە شەش نمرەی بڕیار بە قوتابییانی تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی 12 دەدرێت و لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان ڕاسپێردراوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند: "بۆ ئەوەی قوتابییانی بەشداربوو لە تاقیکردنەوەی دەرەکی هاوشێوەی قوتابییانی ئاسایی نمرەی بڕیار بیانگرێتەوە، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان ڕاسپێردرا بە پێدانی شەش نمرەی بڕیار بە قوتابییانی تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی 12ـی ئامادەیی".

 

زانیاریی زیاتر: بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، وەزارەتی پەروەردە ئەو بڕیارەی داوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان