ئیسپانیا و سوێد گرووپێکی تیرۆریستی دەستگیر دەکەن

شەیری بکە لە:
ئیسپانیا و سوێد گرووپێکی تیرۆریستی دەستگیر دەکەن

ساتی دەستگیرکردنی گەنجەکە. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


لە سوێد و ئیسپانیا پێنج کەس بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی بیری تووندڕەوی و هەوڵدان بۆ کاری تیرۆریستی دەستگیر دەکرێن.

 

چیرۆکی سەرەکی: پۆلیسی ئیسپانیا گەنجێکی بە ڕەچەڵەک مەغریبی تەمەن 18 ساڵی بەتۆمەتی هاندانی تیرۆر و بڵاوکردنەوەی بابەتی جیهادی دەستگیر کرد؛ گەنجەکە پەیوەندیی لەگەڵ جیهادییە تووندڕەوەکانی دەرەوەی وڵات هەبووە.

 

زانیاریی زیاتر: پۆلیسی ئیسپانیا لە پارەوە لێکۆڵینەوە لە چالاکییەکانی گەنجێکدا دەکات کە لە بەرشەلۆنە دەژی؛ سەرنجیان داوە لە سۆشیاڵ میدیا پشتگیری لە داعش دەکات و لە هەوڵێکی چڕی پڕوپاگەندە بۆ هاندانی تیرۆر بەشدارە.

 

چی ڕوویدا؟ دوای ئەوەی پۆلیسی سوێد چوار کەسی تووندڕەوی دەستگیر کرد کە پەیوەندییان بەم گەنجەوە هەبووە و ئامادەکارییان بۆ هێرشێک کردووە، پۆلیسی ئیسپانیاش ئەم گەنجەی دەستگیر کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: پۆلیسی ئیسپانیا ڕایگەیاند: "ئەم گەنجە لەڕێگەی هەژمارەکانی خۆیەوە لە سۆشیاڵ میدیا ژمارەیەکی زۆر بابەتی جیهادییانەی لەبارەی چالاکیی تیرۆریستی و زانیاری سەبارەت بە چۆنیەتیی دروستکردنی بۆمب بڵاوکردوونەتەوە".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ