سەنگاپورا پۆستێکی فەیسبووک بە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل دەسڕێتەوە

شەیری بکە لە:
سەنگاپورا پۆستێکی فەیسبووک بە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل دەسڕێتەوە

ئاڵای سەنگاپورا و ئیسرائیل. گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

سەنگاپورا باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە وڵاتەکەی ناچار دەکات پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بسڕێتەوە کە باسی فەلەستینی کردووە.

 

وێنە گەورەکە: وەزارەتی ناوخۆی سەنگاپورا داوای لە وەزارەتی دەرەوە کرد، باڵیۆزخانەی ئیسرائیل ناچار بکات پۆستێک لە فەیسبووک بسڕێتەوە کە لەسەر فەلەستین کردوویەتی، چونکە ئەو وەزارەتە بە پۆستێکی ناشایستە و بێباکانەی زانیوە.

 

لێدوانی فەرمی: کەی شانموگام، وەزیری ناوخۆی سەنگاپورا ڕایگەیاند: "دوای داواکارییەکەمان، دەستبەجێ باڵیۆزخانەی ئیسرائیل پۆستەکەی سڕییەوە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پۆستەکەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل نووسرابوو، لە قورئاندا 43 جار ناوی ئیسرائیل هاتووە، بەڵام تەنانەت یەکجاریش ناوی فەلەستین نەهاتووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ