فرەبازنەیی؛ خاڵی هاوبەشی سەدر و مالیکی

شەیری بکە لە:
فرەبازنەیی؛ خاڵی هاوبەشی سەدر و مالیکی

وێنە: نووری مالیکی و موقتەدا سەدر


ئاڤا نیوز


شاندێکی ڕەوتی سەدر لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی دەعوە لە پەیوەندیدان بۆ تاوتوێکردنی بیرۆکەی هەڵبژاردنی پێشوەخت.


سەرچاوەی فەرمی: بەرپرسێکی حیزبەی دەعوە بە ڕۆژنامەی مەدای ڕاگەیاندووە، پشتیوانی لە بیرۆکەی هەلبژاردنی پێشوەخت ناکەن، بەڵام ئەگەر سەدرییەکان ئەوەیان بوێت کە هەر وایشە، ئەوا حیزبی دەعوەش دەچێتە ڕیزیانەوە.


زانیاریی زیاتر: بەرپرسەکەی حیزبی دەعوە پاساوی بۆ ئەوەش ئەوەیە کە سەدرییەکان لەبری مانەوەیان لەسەر هەڵوێستێکی ناڕوون و لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی، باشترە بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن، بەشداریکردنیشیان بە واتای ڕازیبوونیانە بە سیستمە سیاسییەکە.


وێنە گەورەکە: حیزبی دەعوە بە سەرۆکایەتی مالیکی و ڕەوتی سەدر لە بیرۆکەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بە شێوازی فرەبازنەیی هاوبەشن، بەڵام نەک وەکو ئەوەی لە ساڵی 2021 ڕووی دا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەدرییەکان بە حیزبی دەعوەیان گوتووە، ئارەزووی ئەوەیان هەیە هەڵبژاردن بە سیستمی فرەبازنەیی بکرێت، بەڵام دەیانەوێت گۆڕانکاری لە قەبارە و شێوەی بازنەکانی هەڵبژاردن بکرێت، ئەو هەڵانەش تێپەڕێنرێن کە لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی پەرلەمان ڕوویان دا لە دابەشکردنی بازنەکان.


باکگراوند: سیستمی فرەبازنەیی بە پشتیوانی سەدر تێپەڕێنرا، سەرەڕای ناڕەزایی زۆرینەی لایەنە سیاسییە شیعەکان کە دواتر چوارچێوەی هەماهەنگییان پێکهێنا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان