نەتەوەیەكگرتووەكان كەشتی ڕووبیمار لە دەریای سوور دەردەهێنێتەوە

شەیری بکە لە:
نەتەوەیەكگرتووەكان كەشتی ڕووبیمار لە دەریای سوور دەردەهێنێتەوە

کەشتی ڕووبیمار 3ی ئەم مانگە لە دەریای سوور نووقم بوو، وێنەر: سکای نیوز

ئاڤا نیوز


بۆ ئەوەی ژینگەی دەریای سوور زیاتر پیس نەبێت و تووشی ژەهراویبوون نەبێت، نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەوڵی دەرهێنانەوەی كەشتی ڕوبیماردایە.

چیرۆکی سەرەکی: كەشتی بارهەڵگری ڕووبیمار 21 هەزار تۆن ماددەی كیمیایی پێبوو، 3ی ئەم مانگە لە ئاوە قووڵەکانی ناوچەیەکی نێوان یەمەن و ئەریتریا کە 20 كیلۆمەتر لە بەندەری مۆخای یەمەنەوە دوورە، دوای دوو هەفتە لە پێكانی بە مووشەك لەلایەن حووسییەكانەوە نووقم بوو.

ڕاگەیەنراوی فەرمی: ماتیا لۆجا، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێت: 16 پسپۆری نێودەوڵەتی بواری ئەندازیاری ژینگە و ڕژانی نەوت و كانزاكان ئامادەكاری دەكەن بۆ دەرهێنانەوەی كەشتییەكە و چۆنیەتی میكانیزمەكەی تاوتوێ دەكەن.

زانیاریی زیاتر: پرۆسەی دەرهێنانەوەی کەشتییە نوقمبووەکە ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە، بۆیە “نەتەوەیەکگرتووەکان بەنیازە ژێردەریایییەکی ئەلیکترۆنی بکڕێت، بەمەبەستی شیکردنەوەی دۆخەکە و تێگەیشتن لە کارەساتەکە بەشێوەیەکی قووڵتر.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: كەشتییەكە نزیكەی 40 كیلۆمەتری دەوروپشتی بەهۆی ڕاژنی ماددەكانی ناویەوە پیس کردووە، ئەمەش مەترسیی گەورەی لەسەر دەریای سوور دروست كردووە، كە ئەگەری هەیە زیانی گەورە دروست بكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان