ئیسرائیل ئامادەیە بەرامبەر 40 بارمتە 700 دیل ئازاد بکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل ئامادەیە بەرامبەر 40 بارمتە 700 دیل ئازاد بکات

دیمەنێک لە گردبوونەوەی هاووڵاتیانی ئیسرائیل لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەڤیڤ، کە داوایان لە واشنتۆن کرد کار بکات بۆ ئەوەی پێش جەژنی ڕەمەزان بارمتەکان ئازاد بکرێن، سەرچاوە:CNN

ئاڤا دیجیتاڵ

ئیسرائیل ڕازی بووە بەوەی 700 تا 800 دیلی فەڵەستنی ئازاد بکات لە بەرامبەر 40 بارمتەی ئیسرائیلی کە لای حەماس دەستبەسەرن. 

وێنە گەورەکە: ئاڵوگۆڕی ئەم دیل و بارمتانە بەشێکە لە پڕۆژەپێشنیازێکی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس کە پێنج مانگە لە شەڕدان.

 

زانیاریی زیاتر: بەشێکی پڕۆژەکە پەیوەستە بە ڕازیبوونی ئیسرائیل بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی غەززە بۆ شوێنەکانی خۆیان کە ئیسرائیل ئامادەیە لەسەر ئەو بابەتەش گفتوگۆ بکات. 

ئەمەش بزانە: لەنێو ئەو دیلانەی ئیسرائیل پلانی هەیە ئازادیان بکات، 100 کەسیان بەتۆمەتی کوشتن دەستگیرکراون. 

بۆچوونی بەرامبەر: هێشتا حەماس وەڵامی کۆتایی پڕۆژەپێشنیازەکەی ئەمریکای نەداوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: