دەست بە پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکرێت

شەیری بکە لە:
دەست بە پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکرێت

چەند فەرمانبەرێک لە کاتی کارکردن

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری نووسراوی بۆ وەزارەتەکان کردووە بەزووترین کات لیستی مووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادە بکەن، بەڕێوەبەرێکی وەزارەتەکە دەڵێت، هەر فەرمانبەرێک ئێستا شایستەی چ پلە و مەرتەبەیەکە، دەبێ له لیستی مانگی سێ دیاری بکرێت.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی قەیرانی دارایی لە 1-1-2016ەوە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی ڕاگیراوە، بەپێی داتاکانی بایۆمەتری ژمارەی فەرمانبەرانی مەدەنی و مامۆستایان (710 هەزار و 282) کەسە، تاوەکو ئێستا ساڵانە تەنیا سەرمووچە دەبەسترا، لەمەودوا پلەبەرزکردنەوەش دەستپێدەکاتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: مه‌ولوود سابیر، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی بانكه‌ بازرگانییه‌كان بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین، دەبێت حکومەتی عێراقیش پابەند بێت بە پێدانی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران".

 

زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ دەست بە پرۆسەکە کراوە، دوو لیست ئامادە دەکرێن و بۆ بەغدا دەنێردرێن، لیستی مووچەی مانگی سێ بە جیا و لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بە جیا. ئەو  فەرمانبەر و مامۆستایانەی دوو تا سێ پلە بەرزکردنەوەیان ڕاگیراوە، لە لیستەکەدا سەرجەم پلەبەرزکردنەوەکانیان بۆ دەکرێت.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ