ژاپۆن داوای کۆبوونەوەی لووتکە لە کۆریای باکوور دەکات

شەیری بکە لە:
ژاپۆن داوای کۆبوونەوەی لووتکە لە کۆریای باکوور دەکات

فومیۆ کیشیندا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور

ئاڤا نیوز

کۆریای باکوور ڕایدەگەیێنێت، لەلایەن ژاپۆنەوە داواکارییەکی بۆ کۆبوونەوەی لووتکە پێگەیشتووە، بەڵام ڕەتی دەکاتەوە بە بێ گۆڕانکاری لە سیاسەتی ژاپۆن کۆبوونەوەکە بکرێت.   


وێنە گەورەکە:
ژاپۆن دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور بباتە قۆناغێکی نوێوە، ساڵی ڕابردووش داوای کرد بێ هیچ پێشمەرجێک کۆبوونەوەی لووتکە بکرێت.


لێدوانی فەرمی:
کیم یۆ جۆنگ، خوشکی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور ڕایگەیاندووە، فومیۆ کیشیندا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن داوای کۆبوونەوەی کردووە لە نزیکترین کاتی گونجاودا، بەڵام ڕەتی کردووەتەوە بە بێ گۆڕانکاری لە سیاسەتی ژاپۆن کۆبوونەوەکە بکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێشە سەرەکییەکانی نێوان ژاپۆن و کۆریای باکوور پەیوەستن بە پرسی قەرەبووکردنەوەی تاوانکارییەکانی ژاپۆن لە کاتی داگیرکردنی کۆریای باکوور لە نێوان ساڵانی 1910 بۆ 1945، هەروەها پرسی تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکوور کە بە ئاسمانی ژاپۆندا دەیانهاوێژێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ