ئۆتۆمبێلێکی پێشبڕکێ لە هەنگاریا "کارەسات" دەنێتەوە

شەیری بکە لە:
ئۆتۆمبێلێکی پێشبڕکێ لە هەنگاریا "کارەسات" دەنێتەوە

وێنەی ئۆتۆمبێلەکە. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

 ئۆتۆمبێلێکی پێشبڕکێی ڕالی لە دەست شۆفێرەکەی دەرچووە و خۆی کردووە بەنێو بینەراندا و چوار کەسی کوشتووە؛ پۆلیسی گەیشتووەتە شوێنەکە و هێشتا لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئۆتۆمبێلەکە بەشداریی پێشبڕکێی ڕالیی ئێستێرگۆم نیەرگێشی باکووری هەنگاریادا کردووە؛ پۆلیس دەڵێت، هێشتا ڕوون نییە بۆچی ئۆتۆمبێلەکە لە دەست شۆفێرەکەی دەرچووە. پاش ڕووداوەکەش چەندین ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون و دەستبەجێ پێشبڕکێکە ڕاگیراوە.

 

لێدووانی فەرمی: پۆلیسی هەنگاریا ڕایگەیاند: "ڕووداوەکە لە نێوان شارۆچکەکانی لاباتلان و بایۆت ڕوویداوە لە باکووری پارێزگای کۆمارۆم - ئێستێرگۆم، لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش بریندار بوون".

 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ