هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: هێشتا داعش بۆ سەر ناوچەکە هەڕەشەیە

شەیری بکە لە:
دوو چەکداری سوپای ئەمریکا لە عێراق - وێنە: ئانادۆڵۆ

دوو چەکداری سوپای ئەمریکا لە عێراق - وێنە: ئانادۆڵۆ

ئاڤا نیوز


هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت، داعش تاوەکو ئێستاش مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە، عێراقیش وەکو وڵاتێکی دامەزرێنەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی سەرکەوتووبوو لە ڕزگارکردنی خاکەکەی لەژێر دەستی ڕێکخراوەکە.


لێدوانی فەرمی: ئەیان مەکاری، جێگری نێردەی تایبەتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە مێزگردێکی پەیمانگەی واشنتن ڕایگەیاند: هێشتا داعش هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و سووریا، دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستیپێکردووە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەندامیش پابەندن بە دانوستانەکان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا 87 وڵات ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتین، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە بەهای 597 ملیۆن دۆلار هاوکاریان پێشکەش کردووە بۆ دابینکردنی سەقامگیری لە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی ژێردەستی داعش لە عێراق و سووریا.


باکگراوند: ساڵی 2023 نزیکەی 5500 کەس لە کەسوکاری چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکە ڕەوانەی وڵاتانی خۆیان کراونەتەوە، زۆرترینیان خەڵکی عێراق بوون کە زیاتر لە 4 هەزار کەس بوون، ئەوانی دیکەش خەڵکی 20 وڵاتی جیاواز بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: