پارێزگاری دهۆک: تاوەکو جەژن سەرجەم زیانلێکەوتووانی لافاو قەرەبوو دەکەینەوە

شەیری بکە لە:

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک باسی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاو دەکات

ئاڤا نیوز

پارێزگاری دهۆک ڕایدەگەیێنێت، تاوەکو جەژنی ڕەمەزان سەرجەم زیانلێکەوتووانی لافاو قەرەبوو دەکەنەوە و هاوکاریی پێویستیان پێشکەش دەکەن.


وێنە گەورەکە: لە سبەی یەکشەممەوە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بەشی ڕۆژئاوای دهۆک دەستپێدەکات، چەند لیژنەیەک پێکهێنراون و تاوەکو جەژنی ڕەمەزان سەرجەم زیانلێکەوتووان قەرەبوو دەکرێنەوە.

لێدوانی فەرمی: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "قەبارەی زیانی لافاوەکە زۆر گەورەیە، لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا بە فەرمانی سەرۆک بارزانی 117 شووقەمان لە شوێنێکی زۆر باش کڕین و کلیلەکانیان پێشکەشی دانیشتووانی گەڕەکی هیشکەڕو کران،  هاوکاریی ماددیشیان پێشکەش کرا بۆ کڕینی کەلوپەلەکانی ماڵ."


زانیاریی زیاتر: خانووەکانی گەڕەکی هشکەڕو و سەرجەم زێدەڕۆکان لەسەر رێڕەوی لافاو تێکدەدرێن.


گۆشەیەکی دیکە: پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی عێراق هیچ هاوکارییەکی پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک نەکردووە.


باکگراوند: 19ی ئەم مانگە لافاوێکی بەهێز سنووری پارێزگای دهۆکی گرتەوە، بەهۆیەوە سێ هاونیشتمانی گیانیان لە دەست دا، زیاتر لە هەزار خانوو و 200 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ