نرخی مریشک دادەبەزێت

شەیری بکە لە:
نرخی مریشک دادەبەزێت

كێڵگەیەكی پەلەوەری- وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


نرخی مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی، هەر کیلۆگرامێک لە نێوان سێ هەزار دینار بۆ سێ هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت.


لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ ئاڤا نیوز گوتی: لەگەڵ گرانبوونی نرخی مریشک لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین ڕێکاریان گرتەبەر بۆیە لەم کاتەدا و بەدواوە نرخی مریشک هەرزان دەبێت.


هۆکارە زانراوەکان: لەگەڵ دەستپێکی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو گەیشتە سەروو چوار هەزار دینار؛ هۆکاری دابەزینی نرخی مریشک لەم کاتەدا هەبوونی جووجکی زۆرە کە لە کێڵگەکان هەن و زۆربەیان گەورەبوون و بەسەر دووکانەکاندا دابەشکراون.


بۆچی گرنگە: خواستێکی زۆر لەسەر مریشک لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەتایبەتی لە مانگی ڕەمەزاندا، دابەزینی نرخەکەی وادەکات هاوڵاتییان زۆرتر بەکاریبهێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: