سوودانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو هاوپەیمانی پێکدەهێنێت

شەیری بکە لە:
سوودانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو هاوپەیمانی پێکدەهێنێت

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق- AFP

ئاڤا نیوز


محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بەنیازە هاوپەیمانییەک پێکبهێنێت، هەرچەندە تائێستا پڕۆژە سیاسییەکەی خۆی ئاشکرا نەکردووە.


لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرۆکی حزبی سەنەد کە یەکێکە لە لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕایگەیاند: بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەچێتە ناو هاوپەیمانیەکەی محەممەد شیاع سوودانی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوودانی هێشتا پڕۆژەی داهاتووی سیاسی خۆی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت زۆرێک لە سیاسییەکان بچنە ناو هاوپەیمانیەکەیەوە بۆ ئەوەی سەرکەوتنیکی ئاسان بەدەستبهێنن، چوونکە سوودانی لە ناو شەقام کەسێکی قبوڵکراوە. ئەسەدی وادەڵێت.


گۆشەیەکی دیکە: لەسەر پرسی دووبارە هەڵبژاردنەوەی سوودانی بە سەرۆکوەزیران، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە: مەرج نییە ئەوەی پردێک، یان نەخۆشخانەیەک درووست بکات شایستەی ئەوەبێت ببێتە سەرۆکوەزیران.


باکگراوند: محەممەد شیاع سوودانی، لەساڵی 1970 لە پارێزگای میسان لە دایکبووە، لە حکومەت پێشتر چەند پۆستێکی بە وەکالەت بە ڕێوەبردووە، لە 27-10-2022 ەوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵبژێردراوە و کاندیدی هاوبەشی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بوو.


وێنە گەورەکە: دروستکردنی هاوپەیمانی لەلایەن سوودانی لەکاتێکدایە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەستیکردووەتەوە بە جموجوڵی سیاسی، ئەمەش ئایندەی چوارچێوەی هەماهەنگی خستووەتە مەترسییەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: