نوێترین داهێنانی تەکنەلۆژی؛ حاسیبەی مردن و ژیان

شەیری بکە لە:
نوێترین داهێنانی تەکنەلۆژی؛ حاسیبەی مردن و ژیان

سەرچاوە: ناشيونال كمبيوتايشونال ساينس

ئاڤا نیوز

 

‎توێژەرانی دانیمارک لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە ئامڕازێکیان درووستکردووە پێشبینی قۆناغەکانی ژیان و مردن دەکات. 

 

وێنە گەورەکە: توێژەرانی دانیمارک ئامڕازێکی زیرەکی دەستکردیان پەرەپێداوە و ناویان لێناوە "حاسیبەی مردن"، کە تێیدا داتای ملیۆنان کەسیان وەرگرتووە ئەمەش بەمەبەستی پێشبینیکردنی قۆناغەکانی ژیانی تاک.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: سۆنی لیمان، یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە، ڕوونیکردووەتەوە،“ ئامڕازەکە چوارچێوەیەکی گشتی هەیە بۆ پێشبینیکردنی ژیانی مرۆڤ، هاوکات ئەگەر داتای پێویستی لەبەردەست بێت دەتوانێت پێشبینی هەموو شتێک بکات.

 

زانیاریی زیاتر: ئامڕازەکە دەتوانێت پێشبینی منداڵنەبوون و قەڵەوی و تووشبوونی کەسێک بە شێرپەنجە بکات، دەتوانێت پێشبینی بکات کە ئایا کەسێک پارەیەکی زۆر بەدەستدەهێنێت یاخود نا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامڕازەکە هێشتا لە توێژینەوەدایە و ئامادە نییە بۆ بەکارهێنان لەلایەن خەڵکی گشتیەوە بەو پێیەی نازانرێت بەکارهێنانی بە یەکسانی بۆ هەموو کەسێک دەگونجێت یان نا.. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: