فەڕەنسا دەست بەسەر زیاتر لە 10 تۆن كۆكایندا دەگرێت

شەیری بکە لە:
فەڕەنسا دەست بەسەر زیاتر لە 10 تۆن كۆكایندا دەگرێت

وێنەی بەلەمەكە: AP

ئاڤا نیوز


هێزی دەریایی فەڕەنسا لە كەنداوی گینیا لە نێو بەلەمێكی ماسیگرتنی بەڕازیلیدا دەستی بەسەر 10 تۆن و 700 كیلۆ كۆكایندا گرت، كە بەهاكەی سەدان ملیۆن دۆلارە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆپەراسیۆنێكی ڕۆژئاوای كەناری ئەفریقا بەلەمێكی بەڕازیلیی 20 مەترییان بە ئامانج گرت، كە كۆكایینی تێدا بووە، پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكانی ئەمریكا زانیارییان بە فەڕەنسا داوە.


لێدوانی فەرمی: بەرپرسێكی فەڕەنسا ڕایگەیاند: بارە كۆكاینەكە  هەزار و 693 كیلۆ بووە، بە نزیكی بەهاكەی 695 ملیۆن یۆرۆیە ".


زانیاریی زیاتر: نووسینگەی داواكاری گشتیی برێست لە فەڕەنسا فەرمانی دا هەموو كۆكاینەكە لە ناو ببرێت، بەڵام كارمەندانی نێو بەلەمەكە دادگایی ناكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان